نیگاران گەر بە من ڕۆژی هەزار جێگا نەکەن چ بکەن؟
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
146 مشاهده
نیگاران گەر بە من ڕۆژی هەزار جێگا نەکەن چ بکەن؟
لە ڕاوی بێکەسان سەد تیر لە دڵ ئاوا نەکەن چ بکەن؟
بە دەم ئەگریجەدا، گیان و دڵی عالەم ئەجۆشێنن
بە ئەم زنجیرەیی موو، عالەمێ شەیدا نەکەن چ بکەن؟
لە چاوانا ئەڕێژن بادەیی مەستی بەناو دونیا
بەڵێ، گەر جوستوجۆیی عالەمی باڵا نەکەن چ بکەن؟
ئەچن وا جون بە جون، تاڵان بکەن ئیمان و دین و ژین
لەلای خۆیان وەهایە، ڕوو لە ڕێی تەقوا نەکەن چ بکەن؟
لەسەر موڵکی دڵ و سەر، ئەو شەهەنشایانە تا ماون
ئەگەر دەستی تەسەڕڕوف دائیمەن واڵا نەکەن چ بکەن؟
کە یار و موتریب و ساقی، بە بەزم و ڕەزمی دڵ وەستان
سەرانسەر دەفتەری مەستیی، بە مەی ئینشا نەکەن چ بکەن؟نسخهای دیگر: سەرانسەر دەفتەری مەستیی، لە سۆز ئینشا نەکەن چ بکەن
لە داغێکی دڵی ڕاجیتخلص، شکاون نەشتەر و خەنجەرنسخهای دیگر: لە داغێکی دڵی ڕاجی، شکا نەشتەر بەسەد ملیار
تەبیبان گەر بەهای موژگان لە من داوا نەکەن، چ بکەن؟