ئاهووانی چاوی دڵداران، شکاری شێر ئەکەن

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  172 مشاهده
ئاهووانی چاوی دڵداران، شکاری شێر ئەکەن
هەر لە منداڵیوە خۆیان پەنجەبازیی فێر ئەکەن
ئەمکوژن هەردەم بە ناهەق، شۆخەکانی دیدە مەستنسخ‌های دیگر: دەمکوژن هەردەم بە ناهەق، شۆخەکانی چاو هەڵۆ
دڵ دەسووتێنن لە ڕووی خۆیان و گۆیا خێر ئەکەن
هەر وەکوو پیرۆزە دەشکێنن دڵی ئێسقانی من
خۆ لە مەغزی من عەزیزم، جارە جارە تێر ئەکەن
هەی بە قوربانی سوپاهی خاڵەکانتان بم، کەوا
هەروەکوو بتپەروەران، تەقوا لە تاقی دێر ئەکەن
وەختە دڵ دەرچێ لە تەن، دەرچم لە دین، بمرم لە تاو
ئەو نیگارانە، کە بازی ڕاست و ژوور و ژێر ئەکەن
هێندە بێ ڕەحمن لەگەڵ خەڵکی، دوو چاوی مەهوەشان
وا لە کونجی بێکەسیدا، گیان و دڵ بێ خێر ئەکەن
ڕاجیاتخلص، چونکە عەجەب کارێکە سا هەردەم بڵێ:
ئاهوانی چاوی دڵداران، شکاری شێر ئەکەن