مەستی کردم بێ خەبەر، ساقی لە جامی مەی دەهەن

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  147 مشاهده
مەستی کردم بێ خەبەر، ساقی لە جامی مەی دەهەن
بەندی کردم موتریبی خۆش لەهجە، شیرین، سیم تەن
بۆم بڵێ شوور و بەیات و، چوارگا و ڕۆم و حیجاز
شەرقیی و قەزز و نەوا، سێگا، سەبا، دەشتی، چەمەن
بیخە ڕاستی حەنجەرە، بەند و، عێراق و، دەستگاهـ
لاوک و حەیران و لامی، نەرم و شل، پڕ سۆز و فەن
دەم لە مەنسووری بدە، ڕوویی دڵارا بێنە جۆش
خۆش بچێژە مەسنەوی، گوڵ گوڵ، لە باسی یاسەمەن
خاڵی ڕێبوار و قەتار و، ئای ئای و نیوەشەو
تا لە هەوری لارەوە، نەشمیل بە ئاغا دا میحەن
لێو لە نەی ڕەختی شەهـ و، ڕەقس و، شەپۆل و، ماهـ و زەڕ
پەردە و، بالۆرە و، بووکانە بۆ هاواری تەن
ڕاجیاتخلص! ئیمشەو عەجەب مەیلت کە مۆسیقارییە
یانە زانیوتە لە گوفتی موستەشاری موئتەمەن؟!