خۆی لە من پەنهان دەکا، ئەو دڵبەرەی ڕەنگین جەبین
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
167 مشاهده
خۆی لە من پەنهان دەکا، ئەو دڵبەرەی ڕەنگین جەبین
ئەی هەلە، شۆخی زەمانم بۆتە شێخی سەر زەمین
ڕاحەتەلحەلقوومی قەترەی ناو زەنەخدانت هەبێ
تک بە تک دەتوێتەوە شەککەر لە ژاری ئەنگەبین
ئەی دڵی بێ ڕەحم و لوتفی تۆ، حەکیمی حاڵزان
وەی دووچاوی پڕ فسوون، عالی تەبییی ڕەنگ بین
چونکە خاڵی ڕوومەتی، میعیاری ئەهلی حیکمەتن
وا لە جەننەت بوونە جێگەی مەرحەبا و ئافەرین
گواییا من کافرم، ماچی دەمی داوا ئەکەم!
ناوی زوڵفی ناوە هەژدەر، بۆ گوناهکارانی دین
تا بە ڕیسوایی نەڕۆم، سا شەرتە نەچمە دەر لە شار
تا بە کوژراویی نەچم، لەم چاوە بەر نادەم کەمین
من کە ڕازی بم لە دڵبەر، ئەو دەبێ عەفووم بکا
بەم دڵی پڕ ئاهـ و جەرگی لەت لەت و چاوی گرین
پەرچەمی گەشکەی بە عالەم دا، لە ڕێگەی چاوەزار
بۆیە چاوی بێ حیجابانە، لە چاوی نین ئەمین
هەر بناڵە تۆ بە تێماوی لە کوورەی میحنەتا
ڕاجیاتخلص، تا مل دەهاڵێنی لە بەندی یاسەمین