کێ هەیە گەر بێتە هاواری دڵی پڕ دەردی من؟

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  280 مشاهده
کێ هەیە گەر بێتە هاواری دڵی پڕ دەردی من؟
کێ دەکا دەرمانی دەردی هەمدەمی خواکەردی من؟
گەر بگریەم تا قیامەت، نایا نۆرەی پێکەنین
کشتی نابێ ئاوەزاری نابەکاری عەردی من
ناڵەناڵم ڕۆژ و شەو دێت و، نەگەییە هیچ کەس
چی نەکرد سەد ساڵە لەم مەیدانە ئاهی سەردی من
دڵ بەجارێ بۆتە باری هۆش و عەقڵ و غاییلەم
پشتی خۆم ئەشکێنێ گەر بیهاومە دوژمن بەردی من!
ڕاخزی ماری غەمی تۆ، کەوتە ناو کونجی دەماغ
خۆی لەناو سک نا بە هێڕیی بەختەکەی نامەردی من
نیمە تاوی غەم بە سەد ئەسپەر، لە مەیدانی ئەمەل
وا دەگاتە چەرخی نۆیەم، ناڵەیی شەوگەردی من
نیعمەتم هەر ئاخ و داخە، زینەتم فرمێسکی ئاڵ
خوێنی چاوی خۆمە بردی ئابڕوویی زەردی من
هەر کەسێ هات و خەنی بوو، تێخزایە گەنجی بەش
دڕک و داڵیشی نەهێناوە، براکەم! وەردی من
ڕاجیاتخلص، دەرگەی ویساڵت لێ بە قوڕ گیراوە، سا
حاڵی تۆش وەک داشی ڕیسوا، کەوتە بەرپێی نەردی من