یار هاتە سەر هەواڵەی، ئەم دڵەی خەرابی من
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
202 مشاهده
یار هاتە سەر هەواڵەی، ئەم دڵەی خەرابی من
ڕەسیدی کرد دەفتەری عیشقی بێ حیسابی من
ئەی دڵ بناڵە تا کەی، ئەکێشی تۆ باری غەم
ڕۆیی بە بێ نیشانە، خەتی بێ جەوابی من
هاوارە سا ڕەفیقانی غەمکێش و پڕ بەڵا
بێ خود بە دەشتی خستم، هەوایی شەرابی من
سەبا وەرە بزانم، لە گوڵشەن چ دائیرە؟
لە بەینی بولبولانی قەلەندەر بە تابی من
ئاخۆ بە ناز و عیشوە، ئەدا کامی بێکەسان
ئەو نازەنینەی دڵبەری عالی جەنابی من؟
هەرچەندە من بە سۆز و ناڵەوە وەرام ئەدەم
ئاخۆ کەمێ ئەگاتە، شەهی بێ حیجابی من؟
ڕاجیتخلص وەرە لە ڕوویی یەقین هەڵ کە چل چرا
تا لە عەکسی حەرفەوە، بگڕێ شیهابی من