نایەتە سەر مەقامی دڵ، بە شووریی و جنوونی من

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  264 مشاهده
نایەتە سەر مەقامی دڵ، بە شووریی و جنوونی من
نایەتە کاری باغ و گوڵ، بە بولبولی زەبوونی من
دوێنێ گوڵ بە دەستەوە، لە دەستی خۆم دەگەستەوە
لە ڕوویی تۆی دەبەستەوە، قەترەیی ئەشکی خوونی من
پەنجە لەگەڵ کەمەر دەکا، مەیلی لە دەردی سەر دەکا
خۆی بە هەبا هەدەر دەکا، خەیاڵی توون بە توونی من
جیلوەیی جامی مەی دەوێ، ساقیی و بەزمی کەی دەوێ
موتریب و هەلهەلەی دەوێ، غەم لە دڵی نگوونی من
ناگەمە کاروباری تۆ، نیمە سەری دیاری تۆ
لەو چەم و خونچەزاری تۆ، بێ وەجە هاتوچوونی من
پەرچەمی خستە پێچ و خەم، خاڵ و خەتی خرایە دەم
تامی نەماوە زۆر و کەم، چاوەیی ئۆرغەنوونی من
کاری بە زەبری ئەبرووە، هەر فێری مەکر و جادووە
چونکە لە هەر لاوە ڕووە، باتیڵە تیغ سوونی من
بمخەرە زنجیری ئەمەل، بمدەرە بەر چەرخی ئەجەل
چارە دەکەی بەڵکە لەگەڵ، جنوونی پڕ فنوونی من
هاتەوە ڕاجیتخلص بە ستەم، کەوتە فوغان و دەرد و غەم
دیدەیی ڕوونی بوونی ئەم، هاتەوە ڕووی نەبوونی من