یاڕەببی ڕەقیبان لە پەنایێ بە فەنا چن

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  217 مشاهده
یاڕەببی ڕەقیبان لە پەنایێ بە فەنا چن
بۆ دەردی ئەجەل بێن و، هەموو سا بە ڕجا چن
وەک شێخ و مەلا، بوونە سەفاپۆشی زەمانە
ڕووڕەش ئەمەتەن، زاهیری، بۆ ڕاهی سەفا چن
وەک شاهید و ساقی، کە بە زەوقی دڵ و مەستی
ئەو قەومە خودابینە، کە بۆ کەشفی دوجا چن
جەمعی گوڵ و مول، نەرگس و شمشاد و وەنەوەشە
هەستاون ئەگەر بۆ قەدەمی بادی سەبا چن
هەرکەس لە خسووسێکەوە دیتت، وەرە سەیران
قەومێ بە لەناوبردنی ئەو، هەڵگری پاچن
زاهید! بەسە مەمبینە، لەسەر لەوحەیی عەرشا
سەر نین کە ئەمانەی تۆ ئەبینی، هەموو قاچن
ڕاجیتخلص، تۆ بپاڕێوە لە دیوانی دوعادا
ئەم جوملە نەخۆشانە، بە دەرمانی شیفا چن