وەتەنپەروەرانم، چ لادێ، چ شارن
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
196 مشاهده
وەتەنپەروەرانم، چ لادێ، چ شارن
کوڕان و کەنیشکن، لە ژین بەختیارن
گوڵم گەر بپشکوێ، لە ڕووی گەنج و لاوان
ئەزانم لە تۆخی بەها و بەهارن
لە نەورۆزی هۆزی بەهێز و بە بیرم
پژان و، خژان و، هەژانی هەژارن
بە قاتی دە قاتی، قەڵات و قەپاتن
خەباتی خەڵاتی وەڵات و هەوارن
بە ئاتۆمی هۆش و، بە نۆشی جەماتن
بەرەو ڕووی هومێد و، بەرەو ڕووی وتارن
هونەر بەهرەوەر بوو، لە چاوی گەلمدا
تەماشا! لەبار و، لە کار و، لە دارن
لە قوچێ نەقووچان، چ چاوو چەماوێ
لە ڕەنجێ نەڕەنجان، چ دەست و چ زارن
لە کونجێ ترنجێن، ئەگونجێن برنجی
کە تێکڕا دەژین و، کە پێکڕا دیارن
وەرام و مەرامن، دوروست و مەبەستن
بە داوایی دوژمن، پڵا و پلارن
لە بورجی دلێری، وەکوو شێری گورجن
بە ئازایی ناز و، بە ڕا و شکارن
ئەگەر تیپی دوژمن، لە ڕوو سەد هەزارن
گەلی من لە ڕۆژی هەرا گورگی هارن
بە زانین و مەردی و، بە پێشچوون و بوردن
ئیتر خۆشەویستی خوداوەندی کارن
مەپونگێوە پشکۆتخلص، لە سۆنگەی نیگاران
هەموو کەس دەزانێ، کە ئێوە خەسارن