ئەمجۆرە دەسیسانە، لە دینار و فلووسن
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
164 مشاهده
ئەمجۆرە دەسیسانە، لە دینار و فلووسن
ڕاوێژی گرەو سەندنی ئینگلیزیی و ڕووسن
هەر ئێکە بە سازێکەوە ئەم چەرخە ئەگێڕن
عاشق بەبەر و ڕووی وەتەن و، ڕوومەتی لووسن
بازاڕی سەر و ماڵە، کە ماڵی هەموو ماڵین
ساتێ نییە، سەد دەفتەری ئیحسا کە نەنووسن
تێچوونی مە، پێهاتنی وان، شوومی مە، جەژنە
ڕۆژانی گەش و باشی مە، هەر شۆڕش و بووسن
بۆ ڕۆژی ژیانیانە، ئەوان کات و سەعاتن
بۆ خێر و شەڕی شەو بەخەبەر، چەشنی خەرووسن
ڕۆژێکە، نوێ ساڵی هەموو کوردی قەلەندەر
ئەم جەژنە بکەن، بێ شکە موڕتەدد و مەجووسن
تا ئێمە هەبووین، خەڵک ئەیانداینێ سەرانە
ئێستا بە سەر و ماڵی مە، گومرگ و موکووسن
نەمزانی، نە زاواین و نە زاوین، کە ئەتاشرێین
دوژمن کە بە تووکی سەر و بەر، نۆرە و مووسن
ئەو خەڵکە، هەموو هار و بەخۆژیو لە هەڵستان
کوردینە بەسە سستی و، تاکەی لە جلووسن
بۆچی نەتەوە گشتی بەسەرکەوتن و، ئێوە
وا چارەڕەشن عەینی خەڵووز و عەبەنووسن؟!
بەرپێچە زەمان، مووچە بڕاو، مووچە زییادن
خەڵکی لە درووس، ئێوە لە بن کوتک و ترووسن
خمتان خەنە چاو، ئێوە لە بۆ دوژمنەکانتان
وا کارەکەر و عەبدن و، هێشتاکە عەبووسن
ژیکۆتخلص! وەتەنت زۆرە، بەشی هۆزەکە ناکا
لام وایە، لەبەر تەمبەڵی و زۆرە نفووسن!