خۆش لە سایەی زوڵفی دەرکەوتن غولام

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  241 مشاهده
خۆش لە سایەی زوڵفی دەرکەوتن غولام
گشتییان خەنجەر وەشێنن، ڕۆژ و شام
عەکسی ئاوێنەی لە دڵ دەگرێ، غەریب
قەت بزر نابێ، لەبەر جەلبی نیزام
لێوی ئەتڵەسباری یارم، ئێک و دوو
قیمەتی نابێ عێراق و میسر و شام
زۆر بە توندی، هەر کە دڵبەر خۆی شکاند
لەشکری غەم هێرشی هێنا بە سام
بمکوژی، من ڕۆژی مەحشەر تالیبم
ماچی دوو لێوت، لەباتی ئینتیقام
ئیحتیمالی جەنگ و عوشرەت، بۆ حیجاب
چونکە موشکیل دێتە بەرچاوم، مەقام
زۆر ئەترسم، وەختێ تووشت بم لە ڕێ
بێتە لەرزین قامەتی سەختم تەمام
ناتوانم، گەر قسێکت پێ بڵێم
گەرچی جێگەی عیشقە تەتویلی کەلام
ڕادەبووری، نیوە غەمزەت پڕ دەکا
خانەیی دڵ، زەخم و خەرق و ئلتیام
مەردومی چاوم غوباری عیشقی گرت
کەی مونەووەر بێ، بە تەنویراتی جام؟
ڕۆحی ڕاجیتخلص، وا لە تووبا بەسترا
جیسمی بێ ئیحساسی ماوە، وەسسەلام