لەم ڕێگەیی عوششاقییە، تێچووم و نەڕسکام

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  214 مشاهده
لەم ڕێگەیی عوششاقییە، تێچووم و نەڕسکام
لەم حوجرەیی بێدەنگییە، هەر چابوو نەفەوتام
یارم بە نەزەر، ئەرزی پڕی نوور و زیا کرد
من لەم یەمی حەیرانییەدا، بۆچی نەخنکام؟!
ئەی لالەڕوخ و، خونچەدەم و، سینە سورەییا
والەم لە کەناری چەمەنت، مات و سەراپام
سەرکەوتی لە کێوانی سەماحەت بە مەلاحەت
بەم زەخمی گران هاتم و، داکەوتم و وەستام
پەیکانی نەزەر، کونکون ئەکا سینەیی پڕ شۆر
خەندەی لەبی گوڵڕەنگی، ئەبا ئاوی دڵی جام
ڕووی سووری کە هێنایە نەزارەی مەلەک و موڵک
دڵ، زار و بریندارە و بێ ڕەنگە موحەییام
دەشکێ لە بەها موشکی خەتا، بەم سەر و زوڵفە
هەر وەک دەشەکێ وەختی تەماشا، قەد و باڵام
پڕ حیشمەتە، پڕ نازە، سەرئەفرازە حەبیبەم
چەند نازکە، چەند چاپکە، ئەو مەهوەشی گوڵفام
تا جۆشی نەدا ئاگری پڕ شۆڕشی، نەیوت:
ڕاجیتخلص، وەرە سەر عیشقپەرستیی سەر و سیمام!.