ڕوو نمایە، هەر تەرەف، وا شەمعی کافووری لەلام

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  149 مشاهده
ڕوو نمایە، هەر تەرەف، وا شەمعی کافووری لەلام
لالەیی پڕ داغە، دوو ڕوو، کەوتە ئوفقی کاف و لام
یار بەسەر پەنجەی نیگاری، بادەیی گوڵڕەنگ ئەدا
بولبولی دڵ هاتە حەلقەی جۆش و گوڵبانگ و کەلام
چەند دەکەم هەڵگێڕ و وەرگێڕم نەما، لەو پەرچەمە
هێند نەفامانە بەلایا چووم، لە چەنبەر بەسترام
دەست و باوەش، نەونەمامی کردە قووتی ڕۆحی خۆی
موغبەچەی کاکۆڵی یار و، من بە نەومیدی پسام
دیدە ئاهەنگی لە گوڵشەندا نەما، ئەی جانی من
بۆ نموونەی لالە و گوڵ، خوێن دەڕێژێ ڕۆژ و شام
چوومە دامەن، بوومە بەر پێی عیشقبازان، بێنەوا
مامەوە بێ جێ، کە بێباکانە هاتم تێخزام
غایلە و شۆر و فوغانم گەر دەپرسی، ڕاجیاتخلص؟!
ڕێی درێژە، کاروان ڕۆیی، منی بێ مایە وام