وەک برایم، ئەو کەسەی نامە قەڵاندۆشان و کۆڵ
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
2 دقیقه
211 مشاهده
وەک برایم، ئەو کەسەی نامە قەڵاندۆشان و کۆڵ
پێی گەڕام دێهات و شارستان و سەحرا و کێو و چۆڵ
گەڕ دەبوو، گەر من نەبوومایە بەخێوی ئەو گەڕە
ئێستە وا چابۆتەوە، کەوتۆتە لۆمە و بۆڵە بۆڵ
سەیری ڕۆژانی بەشەر، سەیری وەفا و پیاوەتی
سەیری دەستاودەستی بیر و، سەیری گورگان، کاری هۆڵ
سێبەری داری وەفا، وەک سوورەتاوی نیوەڕۆ
دائەخا کوورەی هەناو و، سەر ئەکاتە تۆز و خۆڵ
ئەو کەسەی ئەمکردە شان، وەک تەپڵی مەیموون هەڵپەڕان
ئێستە پێویستی ئەزانێ، لێ بدا بۆ من دەهۆڵ
پێ بە کۆت و دڵ بە غەم، سەر کز ئەبوو وەک کوندەبوو
من دەرمهێنا لە دەستی دوژمن و کاری هەڵۆڵ
بۆ چمە، ماڵ و ژیانی پڕ لە ئاشووب و گرێ؟
بۆچمە، تایێک تەرازوو ئاگر و، تایێک سەهۆڵ؟
لەم هەموو بەزم و هەرایە، بۆ سەرە تێکدانی کار
«باجی سەلمە»ش بێ قەزا بێ، لێم بووە پوورە جەمۆڵ
تا وەزیری نیوەشە و «دایە گوڵێ» بێ، موژدە بێ
با کچ و ژن هەڵپەڕن، خڕخاڵ لەپێ، بازن لە قۆڵ
وا گەلاوێژ کەوتە بەر شەو، پێروویش هێشووی گەیشت
هێشتە میوەی بەختی من نەبووە مزر، یان ئاڵ و بۆڵ
وەک فریشتەی هۆزی کورد هەستامەوە، ڕام کرد و دیم
جون بە جون دێن و دەچن ئەم ڕەنجبەرانە، گورج و گۆڵ
بوومە پشکۆتخلصی عەرد و بەفری کێوانەکان ڕەش بوونەوە
بووکی شادیم سوار کرا، نەورۆزی ژینم گرتە کۆڵ