دڵ پڕ خەم و خوێناوە، جگەر لەتلەتە، ئەی گوڵ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  98 مشاهده
دڵ پڕ خەم و خوێناوە، جگەر لەتلەتە، ئەی گوڵ
دەرچوونی لەناو داغی غەمت زەحمەتە، ئەی گوڵ
ڕۆژ و شەوی هاوارە، کە وا بولبولی پڕ زار
لەم باغە مەگەر مونتەزیری ڕەحمەتە، ئەی گوڵ
ئەم سونبولی گێسووتە، بە ڕەیحانەیی کاکۆڵ
سروەی هەوەسی لەو دەمی وەک غونچەتە، ئەی گوڵ
سەد عەرعەر و شمشادی حەبیبانی گوڵەندام
سەف بەستە، هەموو تالیبی یەک خزمەتە، ئەی گوڵ
سەد سەڵتەنەتی ئاسەف و، سەد موڵکی سکەندەر
خاپوور و پەرێشانی نەمی کوڵمەتە، ئەی گوڵ
سەد ڕۆحی فەرامەرز و، دڵی ڕۆستەمی دەستان
ئاوارە و گومگەشتەیی نیو عیشوەتە، ئەی گوڵ
ڕاجیتخلص عەجەبا هێندە گرانجانە لە عیشقا؟!
سەد دەفعە کوژا بوو، دڵ و جان سەغڵەتە، ئەی گوڵ