ئەگەر دەستم کەوێ یاران، نموونەی خاڵ و چاوی کاڵ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  227 مشاهده
ئەگەر دەستم کەوێ یاران، نموونەی خاڵ و چاوی کاڵ
بە جەننەت نافرۆشم، تا ببێ جێی عالەمی ئۆباڵ
هەمە من مەیفرۆشێ، گیان بە قەترێکی دەکا داوا
گەلی عاشق موهەییا بن، گەلێ هەرزانە مەی ئەمساڵ
خرۆشی عالەمە هەر لا، پەرێشانیی لە پەرچەمدا
هەموو حیرەت زەدەن لەم سونع و کەونە، عالەمی ئەحواڵ
کە دەستەی عاشقانی دی، بە گوێرەی چاوی بیماری
دەگێڕێ سا بە ناویانا، غەم و دەرد و بەڵ دەرحاڵ
ڕەقیب داوای بە قەتڵی ئێمە کرد تا تێر ببێ، پێم وت:
لە پاش فەوتانی من، کەی تێر دەبی تۆ ئەی کەری دەججاڵ؟
کە هات دڵبەر بە کوشتاری غەریبان، جێ بەجێ هەستام
لە پێش هاتن، بە گوێما هات نەوایی هاتیفی خڕخاڵ
کەسێکی تر وەکوو ڕاجیتخلص نییە گوێگر لە فەرمانت
کە بۆ کێشانی ناز و میحنەتی تۆ، هەر ئەوە حەمباڵ