ڕێم نییە، ئاسوودە ساتێ دابنیشم بێ خەیاڵ
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
223 مشاهده
ڕێم نییە، ئاسوودە ساتێ دابنیشم بێ خەیاڵ
دەست ترازاندن لە عیشقت، بۆتە فکرێکی مەحاڵ
من بە دیدەی نێرگسی، گەردەن کەچم، دەستەونەزەر
تۆ بە شوعلەی خەندە سەندووتە لە عالەمدا کەماڵ
گوڵ ڕوخی، دەم خونچەیی، نەم عارەقی، قەد یاسەمەننسخهای دیگر: گوڵ ڕوخ و، دەم خونچە و، شەونم عەرەق، سەبزی کەوا
لالە گەردن، سینە مینا، زوڵف موشکین، دانە خاڵ
کاکۆڵ و ئەگریجە داوە، تیروکەوانە دوو برۆی
چاوەکەی نێچیرەوانە، بۆ دڵ و گیانی غەزاڵ
من لە دەریای بێکەسیدا غەرقم و، گێژی فیراق
تۆ بە غەوواسیی، دەخیلت بم، وەرە سوویی ویساڵنسخهای دیگر: تۆ بە غەوواسیی، دەخیلت بم، وەرە ڕێگەی ویساڵ
شێوە حۆری، مەست ساقی، لەنجە کەبک و، پەڕ پەرینسخهای دیگر: شێوە حۆری، خاوەنی مەی، لەنجە کەبک و، پەڕ پەری
کوێرە دیدەی دڵ لە ڕووتا، خێرە ماون عەقڵ و حاڵ؟!
دەفتەری دیداری من سووتا لە کوورەی دووریا
دەستی من دامێنی تۆ، ئەی یاری سەرتاپا جەماڵ
ڕۆژی جێژن و گەشت و سارایە لە یاران، ڕاجیاتخلص
قوڕبەسەر من، کونجی گریان بۆتە خانەم مانگ و ساڵ