ڕێم نییە، ئاسوودە ساتێ دابنیشم بێ خەیاڵ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
222 بینین
ڕێم نییە، ئاسوودە ساتێ دابنیشم بێ خەیاڵ
دەست ترازاندن لە عیشقت، بۆتە فکرێکی مەحاڵ
من بە دیدەی نێرگسی، گەردەن کەچم، دەستەونەزەر
تۆ بە شوعلەی خەندە سەندووتە لە عالەمدا کەماڵ
گوڵ ڕوخی، دەم خونچەیی، نەم عارەقی، قەد یاسەمەننوسخەکانی تر: گوڵ ڕوخ و، دەم خونچە و، شەونم عەرەق، سەبزی کەوا
لالە گەردن، سینە مینا، زوڵف موشکین، دانە خاڵ
کاکۆڵ و ئەگریجە داوە، تیروکەوانە دوو برۆی
چاوەکەی نێچیرەوانە، بۆ دڵ و گیانی غەزاڵ
من لە دەریای بێکەسیدا غەرقم و، گێژی فیراق
تۆ بە غەوواسیی، دەخیلت بم، وەرە سوویی ویساڵنوسخەکانی تر: تۆ بە غەوواسیی، دەخیلت بم، وەرە ڕێگەی ویساڵ
شێوە حۆری، مەست ساقی، لەنجە کەبک و، پەڕ پەرینوسخەکانی تر: شێوە حۆری، خاوەنی مەی، لەنجە کەبک و، پەڕ پەری
کوێرە دیدەی دڵ لە ڕووتا، خێرە ماون عەقڵ و حاڵ؟!
دەفتەری دیداری من سووتا لە کوورەی دووریا
دەستی من دامێنی تۆ، ئەی یاری سەرتاپا جەماڵ
ڕۆژی جێژن و گەشت و سارایە لە یاران، ڕاجیاناسناوی ئەدەبی
قوڕبەسەر من، کونجی گریان بۆتە خانەم مانگ و ساڵ