بە فیدای چاوی خومارت بم و کاکۆڵ و جەماڵ
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
223 بینین
بە فیدای چاوی خومارت بم و کاکۆڵ و جەماڵ
ئاگری خستە هەناوم، بە خودا تاوی خەیاڵ
نابڕێ حوسنی تۆ ئەی دۆست، وەفایێ کە بە من
تا قیامەت بکشێ، گەر بە خەرار و بە جەواڵ
بۆسەیێکم بدەیە، بمکوژە ئەمجا بە هەوەس
چاکە بۆ هەردوو تەرەف، خوێن و جینایاتی حەڵاڵ
بە دزی کوشتمی ئەو یارە پەری ڕوخسارە
قاتیڵی من نییە سۆراخی لە لایێ بە دەڵاڵ
جگەری تازە لەسەر ئاگری ڕووی داناوم
بۆیە سەر کوڵمەی، بۆ زوڵفە دەکا سازی شەماڵ
قەدەحی دڵ لە دەروون دەرچوو، شکا، بادە ڕژا
بە بەتاڵی چییە قازانجی، خودا، جیسمی سەفاڵ؟
حەلقە و ناڵەیی عوششاقە، لە دەورەی حوسنت
مەگەسی زۆرە، بەڵێ، میوەیی دووکانی بەقاڵ
دەم و ساعەت، بە خودا، مەستی خەیاڵاتی ئەتۆم
نییە قەت سەبر و قەرارم، نە لە سەحرا، نە لە ماڵ
حاڵی من دوورە، لە ئەحواڵی نیگارانی بەدیع
چاکە نەدوێم وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لە خەیاڵاتی مەحاڵ