نییە بێ ڕەحمی وەکوو تۆ، نە لە موسلیم، نە فەڕەنگ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  147 مشاهده
نییە بێ ڕەحمی وەکوو تۆ، نە لە موسلیم، نە فەڕەنگ
تالیبی قەتڵی منی تۆ، بە خەدەنگ و بە تفەنگ
نایەوێ شۆر و فوغانی من و، دڵتەنگیی تۆ
مالیکی ڕۆح و دڵی تۆ، چ بە سوڵح و، چ بە جەنگ
شێوەیی پەرچەم و لەعلی لەبەکەت، نەمدیوە
هیچ شتێکی لە جیهانا، چ بە بێن و چ بە ڕەنگ
بادەیی چاوی سیاهت، لە لەبی عوششاقان
تا ئەبەد سارییە، بێ وەسفە، بە زوو یا بە درەنگ
هێندە موشتاقە بە ماچی لەبەکانت، دڵی زار
تۆش بە یەک غەمزە ئەکەی کەسری، وەکوو شوشە و سەنگ
ماسییە عاشقی غەمبار، لەناو بەحری فەنادا
کوا ئەگەر گەوهەری وەسڵی تۆ ببێ کامی نەهەنگ؟
ڕاجیاتخلص، کەی ئەگەیە مەنزڵی جانانەیی یار؟
بەم هەموو باری غەم و، غوسسە و، بەم لاشەیی لەنگ