بە بێهۆشی بەسەر چوو عومری شیرینم، دڵی پەل پەل
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
214 مشاهده
بە بێهۆشی بەسەر چوو عومری شیرینم، دڵی پەل پەل
کە ئەم پاوانە هەر لا، بێ بەها پێی وەربووە مێگەل
کە دڵبەر دەستی مەقسوودی نەگرتم، وەک سەبا ڕۆیی
لە زستانا بە ڕووتی مامەوە وەک دارەکەی سەرکەل
هەموو کاری لە دڵ بردوومە دەر، غەیری خەیاڵی خۆی
بە جارێ دین و ئیمانی وەکوو دڵ کردووم ماتەل
بە عەییاری، لە ڕووی هەڵدایەوە پەردەی حەیاچوونم
لە هاوینا بە تینوویی، لە پێ کەوتم وەکوو خەرتەل
لەسەر کوڵمەی بە فیکرێ گەردنی کێشاوە، شاماری
کە دەم دەم، لاسەری سیحری ببزوێنێت و بگرێ مەل
ئەجەل هەرچەند ئەکا ناگاتە من، ئیمڕۆ بەجێ ماوە
قوڕی بە گوێ، هەتا ئەو ڕا ئەکا، چاتر دەبەم مەحمەل
بە گوێرەی خۆشەویستیی، پێی ئەوێ ڕاجیتخلص دەماغی وشک
کە یاری نازەنینی، هەدیەیی ناکا بە یەک حەنزەل