گوارەت کە لەسەر قامەت و ڕوو بوونە موتابیق

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  236 مشاهده
گوارەت کە لەسەر قامەت و ڕوو بوونە موتابیق
وشک و خەجەلن عەرعەر و شمشاد و شەقایق
گۆنەت لەسەر ئەو قامەت و باڵایی سنەوبەر
ئیعجازە، عەجایب ونە ئەفکاری خەلایق!
جیلوەی ڕوخی پڕ سۆزە، بە پەروانە شەڕەنگێز
پەروانە بە سووتانەوە، هەر سابیت و عاشیق
گەردش مەکە، بۆ بەزمی حەسوودان و ڕەقیبان
بەزمی تۆ لەگەڵ یار و گەلی عوشرەتە لایق
گەر بێی بە سەری پەنجە، لە ناو ناز و نیازا
هەر مەحوە، هەموو تیفل و ژن و پیر و موراهیق
گەردن زەدەیی قەیدی شەوی پەرچەمی کوفری
ئەی ڕۆحی ڕەوان، مەمکە لە ئەو قەیدە موفاریقنسخ‌های دیگر: ئەی ڕۆحی ڕەوان، مەمکە لە زنجیرە موفاریق
گەردێ، کە لەلای تۆوە دەماغم بوەشێنێنسخ‌های دیگر: گەردێ، کە لەلای تۆ دڵ و دیدەم هەموو بگرێ
پێشکێشی قدوومت، سەری قوربانییە سادیق
گۆگردی دڵم مەشقەڵەداری دەم و لێوەنسخ‌های دیگر: گۆگردی دڵم مەشعەلەداری دەم و لێوە
زەڕراتی خەتت، سوورەتی کێشاوە حەدایق
ڕاجیتخلص، لەبی دڵبەر مەحەکی یار و ڕەقیبە
قاڵییکەوە دڵ، بیکە بە یەک جەوهەری فایق