تاکوو لە ڕووتم سەنەم، خۆشە عەزابی حەریق
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
149 مشاهده
تاکوو لە ڕووتم سەنەم، خۆشە عەزابی حەریق
دافیعە بۆ حوزن و غەم، جامی شەرابی ڕەحیق
مەمکوژە تا دێمە ڕووت، بۆسە دەدەم، دەست و شیر
ڕۆحی من و پەنجەکەت، ڕۆژی حیسابن ڕەفیق
سەروی قەدم داچەمی، هەروەکوو چەوگانی زوڵف
خانەیی عەقڵم خەراب، هەر وەکوو بەیتی عەتیق
حادیسە زوڵفت بە ئەم جۆرە کە ئاشووبە زۆر
دێنە نەزەر نووری حەق، لەم هەموو فەججی عەمیق
گشتی تەشەببوس ئەکا، حیفزی لە دوژمن ببێ
حوببی بە فەڕ تێ ئەگا، فەڕڕی لە ڕوودا فەریق
مێشکی سەرم چوو ئەمان، ئێوە و یار و خودا
کۆمەڵی غەیر و ڕەقیب، چیکە مەکەن زیقەزیق
چاوی ڕەشی گاورت، چۆتە لیباسی غەزەب
بۆیە لە خۆی جۆش ئەدا، هەر تەرەفی مەنجەنیق
کەس نییە چارەم بکا، زیللەت و بێ چارەیی
دەرد، نەوباری گران، تا بە خەفەت چوومە دیق
مەشق و خەت و شیعری تۆ، خۆش و تەڕ و دڵنەواز
هێشتە لەگەڵ حوسنی یار، ڕاجیتخلص، شەرابە و عەلیقنسخهای دیگر: هێشتە لەگەڵ حوسنی یار، نایەتە کێشی بەریق