لە گەردن زەنگە، دوو سێ قەترە عارەق

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  246 مشاهده
لە گەردن زەنگە، دوو سێ قەترە عارەق
لە غوتتەی غەم، دڵم خنکا بە نەستەق
لە هیجرانی حەبیبانی گوڵەندام
دەروونم گەرمە، ئاهم سەردە، سەر لەق
بە داوی عیشقی تۆ، ئەی شۆخی کوردی
بەدەن سستە و، نەخۆشە و زار و بێ دەق
سەفەرمان حازرە، بۆ مەفتەنی غەم
لەوێشا، بۆ سەفا و دیدەنی حەق
دڵم پڕ داغە، چاوم هەر لە ڕێیە
کە ڕێ پڕ کا لە سونبول، بەم دڵی ڕەق
سواری ئەسپی فەوتانم، لە عیشقا
لە دەست کوڵی، بە کۆڵێ فەرز و بەیدەق
بە زەوقی بادە مەستە، ئێستە ڕاجیتخلص
لە عالەمدا ستاندی ڕەنگ و ڕەونەق