گوارەت کە لەسەر قامەت و ڕوو بوونە موتابیق

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  235 بینین
گوارەت کە لەسەر قامەت و ڕوو بوونە موتابیق
وشک و خەجەلن عەرعەر و شمشاد و شەقایق
گۆنەت لەسەر ئەو قامەت و باڵایی سنەوبەر
ئیعجازە، عەجایب ونە ئەفکاری خەلایق!
جیلوەی ڕوخی پڕ سۆزە، بە پەروانە شەڕەنگێز
پەروانە بە سووتانەوە، هەر سابیت و عاشیق
گەردش مەکە، بۆ بەزمی حەسوودان و ڕەقیبان
بەزمی تۆ لەگەڵ یار و گەلی عوشرەتە لایق
گەر بێی بە سەری پەنجە، لە ناو ناز و نیازا
هەر مەحوە، هەموو تیفل و ژن و پیر و موراهیق
گەردن زەدەیی قەیدی شەوی پەرچەمی کوفری
ئەی ڕۆحی ڕەوان، مەمکە لە ئەو قەیدە موفاریقنوسخەکانی تر: ئەی ڕۆحی ڕەوان، مەمکە لە زنجیرە موفاریق
گەردێ، کە لەلای تۆوە دەماغم بوەشێنێنوسخەکانی تر: گەردێ، کە لەلای تۆ دڵ و دیدەم هەموو بگرێ
پێشکێشی قدوومت، سەری قوربانییە سادیق
گۆگردی دڵم مەشقەڵەداری دەم و لێوەنوسخەکانی تر: گۆگردی دڵم مەشعەلەداری دەم و لێوە
زەڕراتی خەتت، سوورەتی کێشاوە حەدایق
ڕاجیناسناوی ئەدەبی، لەبی دڵبەر مەحەکی یار و ڕەقیبە
قاڵییکەوە دڵ، بیکە بە یەک جەوهەری فایق