حەبیبێکم هەیە، عەییار و بێباک
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
265 بینین
حەبیبێکم هەیە، عەییار و بێباک
لەگەڵ دڵ جووتە، ئەمما بۆ بەدەن تاک
لە ڕەقسا، عیشوەباز و چاو شەهێنە
لە ڕێدا، شۆخ و شەنگ و چوست و چالاک
چرای چاوم کوژاوە، ئەی چرای چاو
بە یەک ئیما، بکە ئەم کونجە ڕووناک
کە شێوەی، دڵ ڕوبای جامی دەمت بوو
ئەمن چیمە لە بەنگ و خەمر و تریاک؟
لە دەردی عیشقتا، ئەی خاک بەسەر من
لە سۆزی وەسڵتا، ئەی من بەسەر خاک
بڕۆ زاهید لە ڕیزەی عیشقبازان
لە بۆ تۆ وا جوانە بچییە سەر لاک
شەوی خەم زۆر درێژە، ئەی خەمی شەو
دە ڕێکە، تا هەڵێ ڕۆژم لە ناو ماک
ئەگەرچی ڕەند و بێ شەرمە، سەحەر بێ
دەزانم عاشقە، بۆ ئێقەیی چاک
حەقیقەی ڕاجیناسناوی ئەدەبییە، ڕەندیی و مەستی
تەریقەی زاهیدە، کەشکۆڵ و سیواک.