سەرو قەدێکم هەیە، نازک و شۆخ و زەریف
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
251 مشاهده
سەرو قەدێکم هەیە، نازک و شۆخ و زەریف
چاو بە خومارێکە ئەو، دڵبەر و مەست و لەتیف
سینە بە پەیکانی مووی، کونکون و پڕ شۆڕشە
ڕوو بە هەوای ڕوومەتی، چۆتە مەقامی خەریف
دێتە سەما و هەڵپەڕین وەختی تەماشا، ڕەقیب
کلکی بە جینگڵ دەخا؛ سەگ کە ببینێ ڕەغیف
سەڵتەنەتی مەحکەمە، چاوی ڕەشت دائیما
خاڵ و خەتت زابت و، جان و دڵی من ڕەدیف
لێوی برینباری من زارە گەلێ، ئەی تەبیب
ماچی لەسەر دابنێ، مەرهەمی نەرم و خەفیف
لەنجەیی خۆشتەبعی تۆ، زینەت و کەیف و سروور
قامەتی ئازادی تۆ، ڕاست و بەدیع و نەحیف
مەگرە لە ڕاجیتخلص بە عار، گریە و سەوداگەری
نایە لە بێژینگ دا، «ماءُ دماءُ الوَصيفعربی»