سەرو قەدێکم هەیە، نازک و شۆخ و زەریف

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  299 بینین
سەرو قەدێکم هەیە، نازک و شۆخ و زەریف
چاو بە خومارێکە ئەو، دڵبەر و مەست و لەتیف
سینە بە پەیکانی مووی، کونکون و پڕ شۆڕشە
ڕوو بە هەوای ڕوومەتی، چۆتە مەقامی خەریف
دێتە سەما و هەڵپەڕین وەختی تەماشا، ڕەقیب
کلکی بە جینگڵ دەخا؛ سەگ کە ببینێ ڕەغیف
سەڵتەنەتی مەحکەمە، چاوی ڕەشت دائیما
خاڵ و خەتت زابت و، جان و دڵی من ڕەدیف
لێوی برینباری من زارە گەلێ، ئەی تەبیب
ماچی لەسەر دابنێ، مەرهەمی نەرم و خەفیف
لەنجەیی خۆشتەبعی تۆ، زینەت و کەیف و سروور
قامەتی ئازادی تۆ، ڕاست و بەدیع و نەحیف
مەگرە لە ڕاجیناسناوی ئەدەبی بە عار، گریە و سەوداگەری
نایە لە بێژینگ دا، «ماءُ دماءُ الوَصيفعەرەبی»