ڕاستە! ڕازاوە برادەر، شار و بازاڕی نیفاق

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  174 بینین
ڕاستە! ڕازاوە برادەر، شار و بازاڕی نیفاق
گەردنی شل بوو کەسێکی کەوتە کوڵخانەی ویساق
چاوەنۆڕی قاپییەی دوژمن نەکا، با هیچ کەس
هەر لە جێگەی خۆی موهەییاکا قوببە و ئاسار و تاق
ڕوو لە موڵکی عیززەتی نەفسی بکا هەرکەس، بەڵێ
ئەو حوکمڕانە بە نەقدی سەربڵندیی هەر سوقاق
هەرچی سەرچاوەی ژیانی میللەتە نۆشی بکەن
خۆ بپارێزن لە مەکر و، بێ خیانەت، ئیتتیفاق
قەومییەت، قوربان گەلێ خۆشە ئەگەر تامی ئەکەن
کوورەیی بۆنخۆشییە، ڕێکیی لە ناو موڵکی عێراق
نامەوێ گەنجی نەزانی بێ زەکائی کەم حسول
یەعنی کاری مەشوەرەت، سەر بەرز ئەکا ئەهلی حەزاق
قەت مەکەن تاڵووکە بۆ دەرکەوتنی ڕێگەی فەنا
وردە وردە، وەرنەدوو ئاقاری ژین و ئیشتیراق
پیر و جاحێڵ هێشتە قوربان شارەزای دنیا نەبوون
بۆیە دەرناچن لە ئیستینتاق و ئیغتیراق
من تکاکارم وەکوو ڕاجیناسناوی ئەدەبی، کە میللەت ڕێک بخەن
ئیش و کار و، ڕەسم و ئاداب و، بڵندی و ئینتیباق