ڕەنجەڕۆی کردم جەفایی ڕۆژگارم، هەر تەرەف

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  194 مشاهده
ڕەنجەڕۆی کردم جەفایی ڕۆژگارم، هەر تەرەف
خەم بڵاوەی خستە خەرمانی قەرارم، هەر تەرەف
پڕ ئەسەر، ئاوارەیی خاکی غەریبیی کردووم
بێ قەرارم، بێ هەوارم، گریەبارم، هەر تەرەف
ئەی خودا! قەت کەس وەکوو من، سا لە خۆی بێزار نەبێ
مات و حەیرانم، ئەسیرم، خاکسارم، هەر تەرەف
غەم لە کونجی سینەما جێی گرتووە، نایێتە دەر
قوڕبەسەر، گیرۆدەیی لەیل و نەهارم هەر تەرەف
عالەمی دونیا، بە کوللی، هەتک و نەفرینم ئەکەن
تیرەبارانی جەفای گەورە و سیغارم، هەر تەرەف
ئەی خودا هەر تۆی کە ئەحواڵی ئەسیران چارەکەی
خۆت ئەزانی من کەوا بێ کاروبارم، هەر تەرەف
جێ قوماری ناکەسان و، قەشقیانی عالەمم
بێ ئەنیس و یار و پڕ دەرد و هەژارم، هەر تەرەف
نائومێد نابم لە ڕەحم و شەفقەتی جان، ئافەرین
چەندە غەرقی بەحری قەهری کردگارم، هەر تەرەف
ڕاجیاتخلص، مەولا ڕجاگیر و حەکیم و غالیبە
ئێستە بێ حیکمەت نییە وا دەردەدارم، هەر تەرەف