خاڵی لێوت، خەبەری داوە بە موشک و گوڵەباغ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  196 مشاهده
خاڵی لێوت، خەبەری داوە بە موشک و گوڵەباغ
نایەوێ کەس لە نەزەر سەبزی هەوا، تاڵیی ئەیاغ
بادەیی مەی، لە لەبی تازە جەوانانی بەهار
لەسەر ئەم سەفوەتەوە، بۆ دڵی عالەم بووە داغ
سەرو و ڕەیحان و چەمەن، سۆسەن و غونچە و لالە
گشتی کەوتوونە خەجاڵەت، نە گیا ماوە، نە باغ
ئەم حەبیبانە، خودایە! چ تەبیبن لە دڵا
بۆچی مەمنوعە بە نازێ، کە بپرسن لە نەساغ؟
چاوەکەم گەر لە بەرابەر ڕووحی تۆ بێ، سەنەما!
بە نیازی تەکوپۆ، حاجەتی نابێ بە چراغ
من کە هێلانە تەپیوم لە هەموو لا، بە فیراق
یەکدگیر نابێ خەیاڵی دڵ و کەللەم بە سوماغ
پاسەوانە دڵی سەرگەشتە لە دەورەی باڵات
حەیفە ناکەی تۆ لە ئەحواڵی بە یەک غەمزە سۆراغ
بادە و مەیکەدەیی ساقییە، چاوم بگرێ
بەزمی موتریب وەکوو ئەو، گیرە لە جان و لە دەماغ
کوڵمەیی ئاڵی، ئەگەر بێتە شەفەقکارییەوە
ڕاجیاتخلص عەیش و تەرەب سازە، بڕۆ، «ذاكَ بَلاغعربی»