دڵم دەرچوو بەدەم سۆراخی پڕ سەودایی گەردن لغ
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
146 مشاهده
دڵم دەرچوو بەدەم سۆراخی پڕ سەودایی گەردن لغ
سەرم پڕ بوو لە ئەفکاری مل و زیبایی گەردن لغ
کەمەربەندی، بە بەندی دڵ، لە هەرلا هاتوو بەندی کرد
تەماشا! خانەیی کێشا برۆی لالایی گەردن لغ
نیشانەی فەخرە، هاتوو، دای نیشانی عالەمی ئولفەت
بە حیکمەت گەر نەزەر فەرمووێ، دەچێ بۆ لایی گەردن لغ
چییە بازیچە، بازی چی؟! بە بازیی بازییە دڵبەر
لە جیلوەی جیلوەگاهیدا، بەدەم شەهلایی گەردن لغ
موسڵمان ڕەسمی بێ پەروا نەکێشێ موتڵەقەن، چاکە
بمێنێ هەر لە پڕتەودا، لەبن ئاڵایی گەردن لغ
چ جانێ جاویدانی بوو، چ لاوێکی جینانی بوو
سەراپا قەهری مانی بوو، بەچە تەرسایی گەردن لغ
لە ڕێگەی حورمەتا دەستی دوعای پەل کردووە ڕاجیتخلص
لە ناو ئالایشا بەڵکوو ببۆسێ پایی گەردن لغ