ئەی زەمان، بۆچی منت کردۆتە قۆچی ماری ڕەش؟

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  151 مشاهده
ئەی زەمان، بۆچی منت کردۆتە قۆچی ماری ڕەش؟
دوور لە ناز و نیعمەت و، نێزیک لە دەرد و زام و غەش
ڕێکوپێک نایەم لەگەڵ کەس، هاوتام نابن لە بار
چونکە نێزیکم لە هەق، دوورم لە خەڵک و ڕزق و بەش
پێکەنینم دێ بە گریانی سەرۆک و بەگلەران
چاو بەگریانم لە خەندەی ڕووت و قووتی سەر بە هەش
هەر قوڕی مەرگە کە ئەیپەستم بەسەر، تا پێ بە پێ
ئەم قوڕاوی ئادەمە، بژیێتەوە وەک ڕەنگی گەش
دڵبەری ژینە، کە دین تاڵان ئەکا و دڵ ئەبا
دین و دڵ گەرچی لەگەڵ یەک دوژمنن وەک پێنج و شەش
تاکوو ڕووم ڕەش بوو، لە عالەمدا چ ناوم کردبوو
ئێستە ناوچاوان سپیم و، بوومەتە گاجووتی قەش
جۆکیی و لۆتیتە یا شێخ، وەک دەم و قوونت بە گوون
خۆت جنۆکەی عالەمی، بۆ چیتە جند و دێوی ڕەش؟
هێندە بەد ئەسڵن لەگەڵ خەڵکی، مەلا و شێخەکان
چی ئەوان ئەیکەن، پەنا بەخوا ئیتر نایکەن فەلەش!
هێندە ما پشکۆتخلص لە ئاگردانی بەر لووتی جەمات
نێرگەلە و قەڵنە و سەبیلی، گشتی خستە کەشمەکەش