لە دەری مەیکەدە دیتم، سەنەمی بادەفرۆش

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  191 مشاهده
لە دەری مەیکەدە دیتم، سەنەمی بادەفرۆش
زوڵفی ڕەنگینی لەسەر کووپەوە پێچابوو لە دۆش
باخەڵی، وەک یەدی بەیزا ئەدرەوشاوە لە دوور
دڵی پڕ حەسرەتی پڕ کردبوو، هەر لاوە لە جۆش
نازک و، خاوەنی دوڕدانەیەکی ناسوفتە
کە بە پڕنیشکێ هەموو تەونی تەنی، دێتە خرۆش
چ سەفا سینە و پوستانی هەواخوازی هەیە؟!
کە لەبەر شێوەیی ئەو شۆخە، نە دڵ ماوە نە گۆش
لە هەموو لا ئەیەوێ، دڵ هەدەفی تیری بێ
کەس نەبێ بێتەوە ناو مەملەکەتی ئاوەز و هۆش
سەیری نەوتوولی قەدی، چەندە خەرامان ئەڕوا!
شەنگەبی حەددی چییە؟ بێتە نەزەر ئەو بە درۆش
سۆزی جانانی وەتەن، ئاگری دوو کوڵمی ئەوە
هەرچی فانۆسی دڵ و دیدەیە کردوویە خەمۆش
سمت و سێ بەندە وەکوو گۆیێ، بە چاپ دابڕەژێ
بەلەکی هەروەکوو مۆمێ، کە بسووتێ شەوی خۆش
دەم و لێوی شەکەرین، لەعل و دوڕ و یاقووتە
سەروچاوی لە جینان، کەوسەرە، سا هەستە بنۆش
پەنجە زیوینە، چ نەخشێک و بەهایێکی هەیە
بۆ سەرەی مامڵەتی ئاخۆ، چەند دەبی شێت و پەرۆش؟
گەردەنی، شووشە شەرابێکە لە پوڕتەو داپۆشراو
کاکۆڵی وەک شەوی دەیجوورە، پەشێو و مەدهۆش
ئیددیعای دینی هەیە، بێچووە موسڵمانە، دەڵێ:
بۆ چمە تاجی سەلاتین، چ دەکا نۆت و قڕۆش؟
شاهیدم گێسووە، سا ئەرمەنییە، کوردی مەیە
خاوەنی جامە، لە هەرلاوە ببینە قەرەپۆش
چ لە تیفە، چ گوڵئەندام و لەبیبە و، شیرین
ڕۆژی خاوەر بوەتە نۆکەر و سەججادە بە دۆش
ڕاجیتخلص، ئیمڕۆکە چ ڕەندانەیە تەبیات و وتەینسخ‌های دیگر: ڕاجی، ئیمڕۆکە چ ڕەندانەیە تەبعی شیعری
یا لە گوێی شێت و نەزانان، ئەگوشێنێ بە سرۆشنسخ‌های دیگر: یا لە ڕەغمی جوهەلا، هاتووە دیوانی سرۆش؟!