کە سووک سووک دێتە پێش، سەما دەکا نەفەس نەفەس

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  95 مشاهده
کە سووک سووک دێتە پێش، سەما دەکا نەفەس نەفەس
خەتی وەنەوشە تۆپ تۆپ، ئەداتە زوڵفی دەس بە دەس
خەریکی ڕیکە ڕیکە دڵ، ئەسیری سیڕە سیڕە ڕوو
خەیاڵ و خاڵە کێشە کێش، عوزار و زوڵفە کەس لە کەس
بە لەنجە نەختێ دای تەکان، سەوزە شەمامە هەڵتەکان
هەزار گیانی خۆشەویست، فیدای مەمانی نیوەڕەس
بادە وەکوو حەیا ڕژا، لەسەر کراسی «نوورییە»
دیدە بە دیمەنی پژا، لە ڕەنگ و ڕوویی بەسکە بەس
ڕۆژی ویدادە دادی من، چ ڕۆژە ژانە سەریەتی
شەوی سەفا هەژان ئەکا، «مەدیحە» سووری دەسکە بەس
واتەی کچانی «جۆرج»ە دێ، جەواهێری لە جۆری دڵ
تێکەڵا بە جەرگی من دەکا، چ باقە باقە خار و خەس
جەنابی ڕوویی کارەبا، کە با حیجابی لا ئەبا
تریسک و تاوی سەربەسەر، ئەخاتە چاوی خزم و کەس
پەنیرەگشتە ڕوویەتی، مۆمی سپی بازوویەتی
جەفا بە یاران خوویەتی، پێڕا نەگا فریادڕەس
دەستم لە تۆقەدا تەقی، گەیمە وتاری نەستەقی
وەک منی زاری دەربەدەر، ڕاجیتخلصیە وشک و بێ هەوەس