ئەی سەراپایی قەدت، وەک کەو کەنارە بۆ عەسەس

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  247 مشاهده
ئەی سەراپایی قەدت، وەک کەو کەنارە بۆ عەسەس
وەی دڵئارامی لەبت، شیرین گەوارە بۆ هەوەس
هەر کەسێ عیشقی لەبت نەقشی لە دڵ کێشا ئیتر
بۆ خەرامی مەنزڵی، هەستی نییە دەنگی جەرەس
لێم حەرامە مەی لە بەزمی ئەو کە نێزیکە ڕەقیب
لێم گەڕێ جامێ بنۆشم من لە شەوقا ئەی تەرەس
ناز و عینوانت، قەدی شمشادمی خەم کردووە
تا کە نێزیکە جگەر کا بەم سەری بەرزم هەرەس
ترش و شیرینی زەمانە، عیشقی بێ سەرمایەیە
تاڵ و تفتی عاشقانە، ساف و شیرینی مەگەس
نەوعی تەسخیرت، کە قەیدی خاتری ئازوردەمە
بەم گرانباریە خودا، حەییر نەبێ سا هیچ کەس
وا لەگەڵ گوڵ بۆتە هەمسەر، ڕاجیاتخلص، لەم باخەدا
خاری دوشمن، هەر وەکو تووتی لەگەڵ قەل، هەم قەفەس
دەشتی دنیا و قیامەت، عەنبەرئامێزە هەموو
گەر سەبا بێنێ لە نەفخەی زوڵفی موشکین یەک نەفەس
من وەکوو مووسا، لە تووری عیشقی تۆ فەرخوندە بووم
لازمە هەڵ کەم بە یادی ڕوویی ڕەنگین، یەک قەبەس