دەستی دوعا دەگرم دەمێ، گوێم پڕ لە گوفتارە مەبەس

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  183 مشاهده
دەستی دوعا دەگرم دەمێ، گوێم پڕ لە گوفتارە مەبەس
چاوی بە کوڵ هەڵدێنم و، قوچاوی دیدارە مەبەس
دەکولێنەوە زامی بە کوڵ، کە بیری دیدەم دێتە دڵ
هەردەم لە ئاوازی نەبەز، دەردم گەلێ زارە مەبەس
کە مانگی پڕ کوڵمەی هەڵێ، ئافاقی جان دەگرێ بەڵێ
ئاوا دەبێ ڕۆژی بتان، لەم چەرخ و پەڕگارە مەبەس
هەر کەس وەکوو من ڕووتە بێ، ڕیشەی گیانی سووتە بێ
پڕداخی ئەبرۆیی کەچ و، پەرداخی ڕووی یارە مەبەس
دەردی دەروونە، سەر نییە، لە ئیشی موو بەدەر نییە
لە چاو و غەمزە دەرنەچێ، جاسووسی ئەسڕاڕە مەبەس
سەوزە بە گوڵ چنینەوە، خونچە بە پێکەنینەوە
هەرچی بە بولبولان دەکا، خوێنینی گوڵزارە مەبەس
پشکوونی پشکۆتخلصیە لەبی، بۆیە دەسووتێ غەبغەبی
سفرەیی سینگ و مەمیەتی، مەتعەمی هوشیارە مەبەس