نیگارم خانمێکە، خاوەنی ڕێز

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  186 مشاهده
نیگارم خانمێکە، خاوەنی ڕێز
دەرم ناکا، ئەگەر بشچم بە پارێز
بە شەو مەستم دەکا چاوی، لە بادەی
مەزەی پوختم دەداتێ لێوی نەوخێز
ئەمن پاراوی بەزم و ڕەزم و خۆشیم
ڕەقیبیش با بگەوزێ وەک کەری دێز
من و یارم وەکوو مەجنوونشخص و لەیلاشخص
لە عیشقا، یا وەکوو شیرینشخص و پەروێزشخص
چ ناخۆشیمە، لێی دوور و جودا بم!
چ خۆشیمە، دەمێ بیگرمە ئامێز!
کراوە مەیکەدە و، مەی هاتە بەخشین
ئیتر پێویستە ڕاوەستم لە دەهلێز
بە بادە گەر نەشێلرابن دڵ و تەن
هەویرێکە، شل و بێ پیت و بێ پێز
جوانێکە لە عالەم تێپەڕیوە
لە بازاڕی جواناندا دەکا بێز
بەچی سەرکەوتوون بێگانە، ڕاجیتخلص؟
مشوور و بیر و تەگبیر و چەک و هێز!