نیگارم خانمێکە، خاوەنی ڕێز

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  212 بینین
نیگارم خانمێکە، خاوەنی ڕێز
دەرم ناکا، ئەگەر بشچم بە پارێز
بە شەو مەستم دەکا چاوی، لە بادەی
مەزەی پوختم دەداتێ لێوی نەوخێز
ئەمن پاراوی بەزم و ڕەزم و خۆشیم
ڕەقیبیش با بگەوزێ وەک کەری دێز
من و یارم وەکوو مەجنوونکەس و لەیلاکەس
لە عیشقا، یا وەکوو شیرینکەس و پەروێزکەس
چ ناخۆشیمە، لێی دوور و جودا بم!
چ خۆشیمە، دەمێ بیگرمە ئامێز!
کراوە مەیکەدە و، مەی هاتە بەخشین
ئیتر پێویستە ڕاوەستم لە دەهلێز
بە بادە گەر نەشێلرابن دڵ و تەن
هەویرێکە، شل و بێ پیت و بێ پێز
جوانێکە لە عالەم تێپەڕیوە
لە بازاڕی جواناندا دەکا بێز
بەچی سەرکەوتوون بێگانە، ڕاجیناسناوی ئەدەبی؟
مشوور و بیر و تەگبیر و چەک و هێز!