برا! لێتان موبارەک بێ شەو و ڕۆز
لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
1 خولەک
208 بینین
برا! لێتان موبارەک بێ شەو و ڕۆز
هەموو ساڵێکی بیکەن جەژنی پیرۆز
بە لێو خەندان، وەکوو بارانی نیسان
بە سیما گەش، وەکوو هاموونی نەورۆز
دەمێکە چاو لەبەرتانم گەلی ژین
بە ڕووی زەرد و، بە ئەشکی چاوی هاڵۆز
هومێدم وایە ئەی هۆزی بە هیوا
نەبینن قەت لە دنیادا تەپ و تۆز
لەگەڵ گیانم ئەبەستن عەهد و پەیمان
پڕی جەرگم ئەکەن، تیرانی دڵ دۆز
حەقیقەت، ئێوە ئەهلی خۆشەویستین
لە بیبان و تەبیبی دەردی جانسۆز
لە جوهد و کۆششی خۆتان بخۆن بەر
وەکوو جەننەت، نە وەک «ئەندێک و ئەنگۆز»
لە عالەمدا، بەخوا دوڕڕی یەتیمن
لە دنیادا، ئەکەن شەمعی دڵ ئەفرۆز
ئەوی ناخۆشە لای، وەسفی ئەدیبان
لە پێشی دابنێن، هەر پووش و گاگۆز
ڕەقیبی ئێوە، بچنە بڵقی سەختیی
لە خم ڕۆچن، مل ئەستوورانی سەر بۆز
ئەگەرچی نائەدیبە ئێستە ڕاجیناسناوی ئەدەبی
بەڵام تۆزێ لە دڵدا شک ئەبا سۆز!