سەری شۆرا بە سەد ڕووبار، کاغەز

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  175 بینین
سەری شۆرا بە سەد ڕووبار، کاغەز
نەسیم نەیدا بە دەستی یار، کاغەز
لە شێوەی ڕوومەتی جانانە نووسیم
بە یەک شێوەم نەدی میلیار کاغەز
عەجایب گەردنی ئەسپی بلوورین
سوواری دوود و ڕەختی بار، کاغەز
موڕەککەب سەروی نازک، شۆخی عەییار
مەی و نەی، نێرگسی گوڵزار، کاغەز
کە هیندی بەچچەکان هاتن بە ئیما
وەکوو نوختەی سیا هەموار، کاغەز
نەسیمی زوڵفی موشکین، با نوما کا
لە گۆنەی پڕ خەتی ڕەشمار، کاغەز
ئەمەندەم ڕاجیاناسناوی ئەدەبی نووسی، نەما هیچ
بە قەدری مەرکەزی پەڕگار، کاغەز