تا لە سەرمایەی ژیانی خەرج کەم تەون و تیراز

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 2 خولەک  190 بینین
تا لە سەرمایەی ژیانی خەرج کەم تەون و تیراز
نرخی کات و کارەساتم، نابڕێ سا کاری ساز
کارسازی سۆز و شەوقم، تا بدا تاوی دەماغ
خوێن هەڵئەقوڵێنێ لە قوڵپی دڵ بە چاوم تانەخواز
خوازبێنی بووکی مەی کەم، تا لە کووپەی بیر و هۆش
بۆشە گیرفانم، کە ئەشکی پڕ مەزەم لێ بۆتە باز
بازی دا، لێم تێپەڕی، ئەو دڵبەرەی خاوەن شکۆ
شەکوە لای کێ کەم بەرانبەر دڵڕەقی پڕ کین و ئاز؟
ئازموودەی جەنگی حەفتا دەوڵەتم کرد و، جەزام
ئاخری کێشا، لە دیدەی موقنەتیسی حیلەساز
حیلەسازێ هۆز و هێلانەی تەپاندم، تازە چی؟
بەم سەری پیریمە هەڵ بگرم سەلەی ناز و نیاز!
ناز و نووزی دوورە خەج، تا کەی بە سەد سەر هەڵگرم
هێندە وەستاوم لەسەر پێیەک، کە بوومە قاچەقاز
قازمەی بیر هەڵکەنم، هەر ئۆگری خاکی دەرە
بۆ تەمای لێ نیشتنی تۆزێکە، سا ئاواتەخواز
من وەکوو مارم، کەچی سیرە و لە ڕووما شین ئەبێ
تا لە بەینی سیر و مارا، خزمە ناکەم ئیمتیاز
ئیمتیازی ماڵ و دەستی دوژمنم، پێشین چەکە
وا چەکی کردم، دزی دەم چیکەنەی پیلان و گاز
گاز و گازووک و گەزت، گشتی فڕێ دە سەر بە تۆز
چەشنی ژیکۆناسناوی ئەدەبی تاکوو مردن، هەر بخۆ هێلانەواز