یەک یەک، لە خەت و خاڵ و قەد و چاوی دڵئاوێز
از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
1 دقیقه
220 مشاهده
یەک یەک، لە خەت و خاڵ و قەد و چاوی دڵئاوێز
بۆ کوشتنی من دەم بە دەمن، تازە و نەوخێز
قوربانی سەر و پەرچەم و باڵا و لەبت بێ
سەد موشک و گوڵ و سەرو و عەقیقی تەرەب ئەنگێز
حەیرانە لە ڕووی باغی جەماڵت، ئیرەم و چین
لوبنان و عەدەن، میسر و یەمەن، لەندەن و تەورێز
موتریب وەرە توخوا، بدەمێنە دەف و شمشاڵ
ساقی وەرە بۆم تێکە، لە چاوت مەیی لەبڕێز
شاهید وەرە دەم باوە دەمم، سینە بە سینە
زوڵفت بە تکەی ئارەقەوە، بیکەمە باڕێز
دەستت، بە هەوەس بیکەرە تەوقی ملی عاشق
هیچ مەیخەرە دڵ ترسی ڕەقیبی کەری شەودێز
فانۆسی دڵی هەڵ بووە پشکۆتخلص، بە نەسیمت
تا هێزی هەبێ سۆزی هەیە، خوایە بدەی هێز!