دڵ هاتەوە قاپیت، بە جەفا بێ زەوەرت کرد

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  107 مشاهده
دڵ هاتەوە قاپیت، بە جەفا بێ زەوەرت کرد
وەتزانی کە قازانجە، کەچی تۆ زەرەرت کرد
دڵ، مەردی هەموو کات و هەموو جۆرە کونێکە
ئازادە، کە لەو چەمبەری زوڵفانە دەرت کرد
تووشی تەم و غەم، دەرد و بەڵا بووی لە بڵندیت
پیرۆز بێ لە تۆ، چەندی بەبێ من سەفەرت کرد
ئاگات لە هەرای تازەیە، وا پڕ بە جیهانە؟
هەر قیرەشەوە، هەرچی کڵاوی لە سەرت کرد
چاوت، کە ئەڵێن شەربەتی شاهانە ئەنۆشێ
بڕوانە، چلۆن تووشی دوڕندەی بەشەرت کرد!
نازانی لە بازاڕی دوا، تۆڵە ئەسێنرێت؟
بۆچی دڵی ئەم خەڵکە، هەموو دەستبەسەرت کرد؟
ژیکۆتخلص کە لە وێنەی گوڵی ڕووت، بیری ئەپشکوێ
بیستوومە بە لێوی شەکەرین موعتەبەرت کردنسخ‌های دیگر: هەربینە لە لێوی شەکەرین گوڵشەکەرت کرد