دڵ هاتەوە قاپیت، بە جەفا بێ زەوەرت کرد

لە کتێبی:
دیوانی ڕاجی
بەرهەمی:
ڕاجی (1912-1969)
 1 خولەک  104 بینین
دڵ هاتەوە قاپیت، بە جەفا بێ زەوەرت کرد
وەتزانی کە قازانجە، کەچی تۆ زەرەرت کرد
دڵ، مەردی هەموو کات و هەموو جۆرە کونێکە
ئازادە، کە لەو چەمبەری زوڵفانە دەرت کرد
تووشی تەم و غەم، دەرد و بەڵا بووی لە بڵندیت
پیرۆز بێ لە تۆ، چەندی بەبێ من سەفەرت کرد
ئاگات لە هەرای تازەیە، وا پڕ بە جیهانە؟
هەر قیرەشەوە، هەرچی کڵاوی لە سەرت کرد
چاوت، کە ئەڵێن شەربەتی شاهانە ئەنۆشێ
بڕوانە، چلۆن تووشی دوڕندەی بەشەرت کرد!
نازانی لە بازاڕی دوا، تۆڵە ئەسێنرێت؟
بۆچی دڵی ئەم خەڵکە، هەموو دەستبەسەرت کرد؟
ژیکۆناسناوی ئەدەبی کە لە وێنەی گوڵی ڕووت، بیری ئەپشکوێ
بیستوومە بە لێوی شەکەرین موعتەبەرت کردنوسخەکانی تر: هەربینە لە لێوی شەکەرین گوڵشەکەرت کرد