بێ وەفایی بەسە ئەی زوهرە، کە بێ تامت کرد

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  100 مشاهده
بێ وەفایی بەسە ئەی زوهرە، کە بێ تامت کرد
موشتەری، زەوقی دڵی ئێمە بوو ئیعدامت کرد
لەحزەیێ دەرنەکەوت، گۆشەیی شەمعی نەزەرت
ئەی عەجەب تۆ لەسەر ئەم کیبرە چ ئیقدامت کرد؟!
پا شکاوی سەفەری وەسڵم و زنجیری فیراق
لە هەموو لاوە ئیتر، خەستە و ڕیسوامت کرد
ڕێگەیی وەسڵی لەبی خونچە، بە ئاخیر ناگا
بەچەگاور، تۆ چلۆن بەم لەبە شەیدامت کرد؟
بەسە عەییاری، هەر ئەمجارە ویساڵم یا مەرگ
عەیبە لەم بێکەسییە، ترشی و ئیحجامت کرد
بێ حەیا ماوە نەزاکەت، لە بەرابەر قەددت
بەوە زانیم، کە لە یارانەوە تەنهامت کرد
سینەیی من قەفەسێکی شڕە، چی تێناوەستێ
کەوی دڵ هاتە دەرێ، هەر کە تۆ سەرسامت کرد
ئێستە جێی سوڵحە، دەبا بێ قەدەحی ڕوممانی
با فیدای چاوی تۆ بێ، هەرچی لە ئەندامت کرد
یار ئەوا خۆی لە کەمین داوە، هەتا نەیبینێ
حەیفە ڕاجیتخلص کە دڵێ بوو، بە جەفا ڕامت کرد!