بۆ عاشقی ڕیسوایی، دڵدادەیی ئەنوەر کچ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  217 مشاهده
بۆ عاشقی ڕیسوایی، دڵدادەیی ئەنوەر کچ
بۆ لەززەتی تەنهایی، قەد نازکی ئەسمەر کچ
پڕ ناز و نیاز و لێو گوڵنار و تەرەب ئەتوار
پۆشاوی تەم و ئەنوار، سوڵتانی موعەنبەر کچ
ڕووخۆش و نەرم گوفتار، دڵ نازک و مەهـ ڕوخسار
بۆ شەوق و سەفا بێدار، توڕڕەی زەڕی ئەحمەڕ کچ
ئەنگوستی وەکوو کافوور، کاکۆڵی وەکوو دەیجوور
ئەبرۆ بە هەوا مەعموور، تاقانەیی ئەختەر کچ
کچ بۆتە یەدی بەیزا، بۆ ڕەسمی تەحەددی کچ
کچ بۆتە مەهی کەنعان، بۆ چاوی سەفاگەر کچ
تەشریفی کچی مەکتەب، گەر بێنێ بە خەندەی لەب
دێنێتە دەسم مەتڵەب، قەت نەبووە موکەددەر کچ
گەر قامەتی باریکە، خاڵی وەکوو تاجیکە
زینەت لە مەمالیکە، مەعلوومە لە دەفتەر کچ
شەمعی شەوی یەڵدایە، عیجزی دەمی عیسایە
خۆشنیعمەتی مەولایە، ڕاکێشە سەروبەر کچ
ڕاجیتخلص نەزەری عالەم گشتی لە کچە هەمدەم
هەم زینەتی دنیا کچ، هەم حۆریی کەوسەر کچ!