لە ئاگرینی ترێ، بۆم پڕ کە پەرداخ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 2 دقیقه  169 مشاهده
لە ئاگرینی ترێ، بۆم پڕ کە پەرداخ
بە بەر «با» دە لە دڵ، بەو بادە هەر ئاخ
لە سەرما دەرکە ماخۆلیایی هەستێ
دڵی عالەم بکە خەرمان و مشتاخ
بە سۆزی خۆت، بسووتێنە هەموو کەس
بە یەک چەشنیی بپشکوون تا ڕەز و باخ
بە یەکڕەنگی و تەبایی لەشکری بیر
لە ئەسپی یەکییەتی دەن، زین و ساچاخ
نەبێ فەرقی کون و کاژێڕ و ئەشکەوت
لەگەڵ کۆشک و تەلار و قەیسەری و کاخ
هەموو، یەک کان و ئاوە نیشتمانت
هەموو سوودە، ئەگەر دەریا، ئەگەر شاخ
چ قەیدێ، هەر مەقامێک و دوو ناوە
لە یارییدا، چ «سابورا» و «چاڵاخ»
هەموو کوردین، چ ئیسکان و چ ساکین
لە دۆ پەیدا ئەبێ شیرێژ و تۆراخ
ئەڵێن «کەشکیش برای دۆیە»، عەزیزم
هەتا ماوی، مەخۆ قەت نانی چەخماخ
ئەمە عەردی زەراعەت، یانە تەبیات
بە گەنم و تووتن و ڕێواس و سیچماخ
هەموو گیانت بەهارە و سونبول و گوڵ
ئیتر بۆ چیتە گوڵباتمان و شیرداخ؟
وەرە ژیکۆتخلص، بڕۆ سا دەس لە دەستا
نەبێ باکت بە بەشکردن بە بەیداخ!