ئەی قەلەندەر بەسیەتی سا منجە منج و مرچەمرچ

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  197 مشاهده
ئەی قەلەندەر بەسیەتی سا منجە منج و مرچەمرچ
شاری بەغدا و پارسی گرت، لەشکری کاکۆڵ و پرچ
تا بە هیوا ڕانەگا، ئەم دڵ کوژاوەی دەربەدەر
هەر وەکوو داوی هەتیتە، خۆیەتی لاواز و چرچ
یار و ئامۆزا و برادەر، لێم کە بێزار و دژن
بۆیە ئەمنیش، هەرچی ئەیبینم پڵینگە و شێر و ورچ
هەر وەکوو جاران، بە یادی ڕوومەت و سینگ و بەرۆک
دڵ گڕی گرتۆتەوە، پڕ بوو هەناوم قرچە قرچ
وا بوغازەی سەر بەکوڵ هات و لە هەڵچوون ڕوو ئەکا
جۆشی پێ سەندۆتەوە چاوی خومارت زرچەزرچ
خەڵکی شاری کۆیە یاری سەرکەش و تاق و بەناو
تەرز و باریک و بڵند و نەرم و شلک و چوست و گورچ
پێت بڵێم ڕاجیتخلص کە گەییە دڵبەرت، میوەی ژیان
چەندە خۆشە چەشنی خرچە، بیکرۆژی خرچەخرچ