هەردوولا هەر خزمی خۆمن، مام ڕەجەب، یان خاڵ فەرەج

از کتاب:
دیوانی ڕاجی
اثر:
راجی (1912-1969)
 1 دقیقه  285 مشاهده
هەردوولا هەر خزمی خۆمن، مام ڕەجەب، یان خاڵ فەرەج
خزمەتی هۆزم ئەکەم، بۆچی ناکەم لێرە حەج؟!
تێر کولێرە گەر نەخۆی، بۆچی ئەکەی دوو تیرەیی؟
یەک دڵ و یەک ڕێ بڕۆ، ئەی مەردی مەیدانی بەوەج
گەر ئەتۆ خاوەن وچانی، دوژمنت، مەیدە وچان
نەک دەرێنێ چاڵی چاوت، هەژدەرت لێ بکاتە خەج
شێخەڵی ئەو نەونەمامە، شاقەلی مەردانی گرت
تا بە باخی نیشتمانا، ڕاست بڕۆن و بێ عیوەج
«نالیشخص»ی ناڵەی دێ لە گۆڕ و، «حەمدیشخص»ی دڵخۆشی ئەدا
وەک «مەلای کۆیە» بەرامبەر «حاجی قادرشخص»ی گۆڕقەرەج
شاعیران، هەر چوون و خۆیان خستە کۆشی نیشتمان
وەک برێشکەی کون لە کۆشان، کەوتنە ناو جانتای قەرەج
چەندە تیژ و تاڵە ژیکۆتخلص، ئەم ژیانەی بێ وچان
هۆزی چی؟ ئاواتی چی؟ سەیرانی چی؟ سامانی گەج!